به‌رپـرسـانی حکومه‌تی ژاپـۆن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له نزیک دورگه‌ی هۆکایدۆ دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسیا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت هاتوونه‌ته نێو ئاسـمانی ژاپـۆنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن ده‌ڵێت به‌زاندنی ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ک خوله‌ک له لایه‌ن فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسیاوه، کاردانه‌وه‌ی خێرای له لایه‌ن هێزی ئاسـمانی ژاپـۆنی لێـکه‌وته‌وه.
شایانی گوتنه تۆکیۆ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که ناڕه‌زایی پـێشـکه‌ش به مۆسـکۆ کرد، ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له ماوه‌ی 5 سـاڵی ڕابردوودا فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕووسیا ئاسـمانی ژاپـۆن بـبه‌زێنێت، به‌ڵام دواتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا نکوڵی له‌وه کرد فڕۆکه‌ی جه‌نگی وڵاته‌که‌ی چووبێته ئاسـمانی ژاپـۆنه‌وه.
ئه‌م ڕووداوه به دوای ئه‌وه‌دا دێت که شینزۆ ئابێ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن په‌یمانی دا ناکوکی 60 سـاڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له باره‌ی ناوچه‌کانی باکوری ژاپـۆنه‌وه چاره‌سه‌ر بکات.