ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ هانی وه‌زیری ده‌ره‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ده‌ن ، باس له شێوازی چۆنێتی ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ جودابیران و نیگه‌رانیـیه‌کانی دیکه‌ی له باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه هه‌ن، بکات له میانه‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی بۆ چین که پـێشـبینی ده‌کرێت تیایدا مه‌سه‌له‌ی کۆریای باکور زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کانی دیکه‌دا.
چه‌ندان ڕێـکخراوی داکۆکی له مافه‌کان، وه‌ک ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌منسـتی ئنته‌رناشـناڵ له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور له نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز کێریـیان کردووه، مه‌ترسی خۆیان خستووه‌ته ڕوو که نیگه‌رانیـیه‌کانی له باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه هه‌ن پـشـتگوێ‌خراون، له ده‌مێـکدا واشنتن سه‌رقاڵی باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه ئابوریـیه‌کانه له‌گه‌ڵ چیندا، هه‌روه‌ها له ده‌مێـکدا که ده‌یانه‌وێت پـشـتیوانی به‌یجین سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کۆریای باکور به‌ده‌ستبهێنن.
ڕێـکخراوه‌کان له هه‌مان نامه‌دا ده‌ڵێن به هێنده‌ی به‌رهه‌ڵسـتیکردنی چین به‌رامبه‌ر به گوشاره ده‌ره‌کیـیه‌کان له ڕووی باشـکردنی تۆمارگه‌ی مافه‌کانی مرۆڤیانه‌وه پـێده‌چێت به‌یجین به هه‌مان ئاندازه وه‌ڵامی ئه‌و گوشارانه بداته‌وه.
نامه‌که حکومه‌تی چین تۆمه‌تبارده‌کات به زیاکردنی ئاستی سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی ناو وڵات و هه‌روه‌ها به گرتنه‌به‌ری ڕێبازێـکی چه‌وسێنه‌ر و زۆرداری له هه‌رێمه‌کانی تبت و سنجاندا، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی به‌ربه‌سـیـیه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سنووردارکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی بواری ئنته‌رنێت.
هه‌مان نامه ده‌ڵێت سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بۆ چین بریتیـیه له هه‌لێـکی گرنگ بۆ ڕاکێشـانی سه‌رنجی چینیـیه‌کان که چه‌شنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین له به‌شێـکیدا وابه‌سـته‌یه به جێبه‌جێـکردنی ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیان له ڕووی ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.