فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی وڵاتانی گرووپی 8 له له‌نده‌ن به شێوه‌یه‌کی نافه‌رمی وتووێژکراوه له باره‌ی، ئایا جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سوریا له نێو لیستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کان دابنرێت یان نا.
فیلیپ لالیۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نێو خۆیاندا مه‌سه‌له‌که تاووتوێ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش له‌و باره‌یه‌وه وتووێژ ده‌که‌ن.
گوتیشی شیانی هه‌یه هه‌ر به پـێی بڕیاری ژماره 1267 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که په‌یوه‌سته به قاعیده، ئه‌و ڕێـکخراوه سزا بدرێت.
هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد فه‌ڕه‌نسـا ڕێـگه به حکومه‌تی سوریا نادات مه‌سه‌له‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و هه‌موو ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به تێرۆرست دابنرێت.