عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن کوڕ و برازاکانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵحی سه‌رۆکی پـێشووی وڵاته‌که‌ی و چه‌ند ئه‌فسه‌رێـکی دیکه له پـۆسته‌کانیان لاداوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و دوو به‌ره‌کیـیه‌ی له نێو له‌شـکردا هه‌یه له پاش وازهێنانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح له ده‌سه‌ڵات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌مه‌ن شه‌وی چوارشه‌ممه بڕیاره‌کانی سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادیـیان بڵاوکرده‌وه که تیایاندا هاتووه، عه‌مید ڕوکن ئه‌حمه‌د عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح، کوڕی سه‌رۆکی پـێشوو له پـۆستی باڵیۆزی یه‌مه‌ن له ئیمارات دانراوه و هه‌موو پـۆسته له‌شـکریـیه‌کانی لێ‌سه‌ندراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها برازاکانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح، عه‌مید ڕوکن تاریق محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا سـاڵح بۆ پـۆستی مولحه‌قی عه‌سـکه‌ری (به‌رپـرسی کاروباری له‌شـکری) له باڵیۆزخانه‌ی یه‌مه‌ن له ئه‌ڵمانیا و عه‌قید ڕوکن عه‌ممار محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا سـاڵح بۆ پـۆستی به‌رپـرسی کاروباری له‌شـکری له باڵیۆزخانه‌ی یه‌مه‌ن له ئه‌ثیوپـیا ده‌سـتنیشـان کراون.
هاوکات لیوا عه‌لی موحسن ئه‌لئه‌حمه‌ر فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی یه‌کی زرێپـۆش، ئه‌وه‌ی لایه‌نگری خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی کرد له دژی سه‌رۆکی پـێشوو، له پـۆستی ڕاوێژکاری سه‌رۆک بۆ کاروباری له‌شـکری دانراوه.
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هه‌روه‌ها بڕیاری دا باره‌گای فیرقه‌ی یه‌کی زرێپـۆش بکرێته باخێـکی گشـتی به ناوی (باخی 21 ی مارس)، واته ئه‌و ڕۆژه‌ی لیوا عه‌لی موحسن جیابوونه‌وه‌ی خۆی له ڕژێمی سه‌رۆکی پـێشوو ڕاگه‌یاند.