سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی داوای له تالیبان کرد شه‌ڕ د‌ژ به دوژمنانی ئه‌فغانستان بکه‌ن له به‌ری ئه‌وه‌ی وڵاتی خۆیان وێران بکه‌ن.
کارزایی له لێدوانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی له کابول به ڕاسته‌وخۆ باسی له پاکستان نه‌کرد به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی د‌ژ به پاکستان ده‌بینرا چه‌ند ڕۆژێک پاش پێکدادانی سه‌ر سنور له نێوان هێزه ئاسایشییه‌کانی هه‌ردوولا ڕوویدا.
به‌هۆی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی سه‌ر سنوور ئه‌فغانییه‌ک کوژرا و دوو سه‌ربازی پاکستانیش بریندار بوون.
شایانی باسه له‌وه‌تای دروستبوونی پاکستانه‌وه گرژی و ئالۆزی له نێوان ئه‌فغانستان و پاکستان‌دا هه‌یه و له ساڵانی 90 ته‌کاندا پاکستان یارمه‌تی تالیبانی دا بۆ ده‌سڵات گرتنه ده‌ست له ئه‌فغانستان.
له میانه‌ی کۆنفرانسه ڕؤژنامه‌گه‌رییه‌که‌یدا به‌ڕێز کارزایی نکۆلی له‌وه‌ش کرد دراوی (سی ئای ئه‌ی) به‌کار هاتبێت بۆ کڕینی پشتیوانی لۆرده‌کانی شه‌ڕ. کاریزایی ڕاپۆرتێکی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی پشتڕاست کرد که ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی به ملیۆنان دۆلاری له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابوردوو له (سی ئای ئه‌ی)یه‌وه پێ گه‌یشتووه. به‌ڵام له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و پاره‌یه بۆ پاسه‌وان و ئاسایش به‌کارهاتووه و به‌ڵگه‌کانیشی خراوه‌ته به‌رده‌م (سی ئای ئه‌ی).