شه‌ممه، ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مه‌ریکا داوای له کاربه‌ده‌ستانی عێڕاقی کرد پشتیوانی زیاتری دراویی و سیاسی بدرێته ده‌سته‌ی حکومه‌تیی لێکۆڵینه‌وه ده‌کات له هێڕشه کوشنده‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش کردیانه سه‌ر که‌مپی خۆنیشاندان له حه‌ویجه و له هه‌فته‌ی ڕابردوو تا ڕوونی بکاته‌وه که کێ به‌رپرسیاره له به‌کار هێنانی نایاسایی هێزی کوشنده.
ڕێکخراوه‌که ده‌شڵێت وێنه‌ی ده‌ست که‌وتون له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی په‌رله‌مانی(ئه‌وانیش لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌که‌ن) که له پاش هێرشه‌که گیراون و جه‌نازه‌ی چه‌ند پیاوێک له گۆڕه‌پانی خۆنیشاندانه‌که و له ناو ئۆتۆمبیلی سوتاو نیشان ده‌دات.
سه‌رکوتکردنی سوننه خۆنیشانده‌ره‌کان به‌دژی حکومه‌تی عێڕاق له 23ی مانگی چوار له حه‌ویجه بو به مایه‌ی هێرشی (تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی) کوشنده‌ی سوننه‌کان و شه‌ڕی نێوان چه‌کداران و هێزه‌کانی ئاسایش که له ئاکام زیاتر له250 که‌س کوژران.
ئه‌م ئاڵۆزییانه به جیددی ترین هه‌ڕه‌شه ده‌بیندرێن له‌سه‌ر ئاسایشی عێڕاق له‌وه‌تای ده‌رچونی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی2011 و هه‌روه‌ها ترسی قۆناخی نوێ شه‌ڕی تایفی به‌ربڵاوی هێناوه‌ته پێش