پـۆلیس له شـاری کلیڤلاندی ویلایه‌تی ئۆهایۆ ده‌ڵێت 3 برایان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی ڕفاندنی سێ ژن و شاردنه‌وه‌یان له نێو ماڵه‌که‌یاندا بۆ ماوه‌ی 10 سـاڵ.
سێ براکه ( پـێدرۆ کاسترۆ 54 سـاڵ، ئه‌ریال کاسترۆ 52 سـاڵ، ئۆنیال کاسترۆ 50 سـاڵ) .
یه‌ک له ژنه‌کان که ناوی ئه‌ماندا بێری‌یه و ته‌مه‌نی 26 سـاڵه، هه‌وڵی داوه له ماڵه‌که بێته ده‌رێ و هاواری کردووه یارمه‌تی بده‌ن، پـیاوێـکی دراوسێی ماڵه‌که گوێی لێ‌ده‌بێت و به هانایه‌وه ده‌چێت.
پاشـان ئه‌ماندا له ماڵه‌که دێته ده‌رێ و به ته‌له‌فونی مۆبایلی یه‌ک له ماڵه‌کانی دراوسێ په‌یوه‌ندی به پـۆلیسه‌وه ده‌کات.
ئه‌ماندا بێری له سـاڵی 2003 وه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌مه‌نی 16 سـاڵ بووه و له چێشـتخانه‌یه‌کی نزیکی ئه‌و شوێنه‌دا کاری کردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی، ڕفێندراوه. دوو ژنه‌که‌ی تر یه‌کێـکیان ناوی جینا دێهێسووسه و له ته‌مه‌نی 14 سـاڵیدا ڕفێندرابوو له سـاڵی 2004 کاتێـک له خوێندنگه به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، میشێل نایت ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 20 سـاڵ بووه له‌و ده‌مه‌ی له سـاڵی 2002 دا دیارنه‌مابوو.
هه‌روه‌ها کچێـکی منداڵی ته‌مه‌ن 6 سـاڵیش له ماڵه‌که‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن کچی ئه‌ماندایه.
هه‌ر سێ ژنه‌که و منداڵه‌که بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ناوچه‌که براون. ده‌ڵێن باری ته‌ندروسـتیـیان باشه.
پـێشـتر بڕوا نه‌ده‌کرا ئه‌م سێ حاڵه‌تی ڕفاندنه په‌یوه‌ندیـیان به یه‌که‌وه هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و ماڵه‌ی تیایدا شـاردرابوونه‌وه زۆر نزیکه له‌و دوو شوێنه‌ی ئه‌ماندا و جینایان لێ ڕفاندبوو.
کاربه‌ده‌سـتانی شـاری کلیڤلاند ده‌ڵێن پـێشـتر هیچ تۆمارکراوێـکی پـۆلیس نه‌بوو له باره‌ی ڕوودانی تاوانێـک له‌و ماڵه‌دا.