وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری به وریاییه‌وه ئۆمیدی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی و دانوساندن له‌گه‌ڵ ئێران له‌مه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی به‌ڵام ده‌شڵێت ئێران ده‌بێت هه‌نگاوی کۆنکریت بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت به‌راستی مه‌به‌ستیه‌تی نیگه‌رانییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ناو نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر بکات.
داخسـتنی به‌شـێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چووه ڕۆژی سێـیهمیـیهوه و هیچ ڕووناکیـیهک له ئاسۆدا به‌دی ناکرێت بۆ کۆتاییهێنان به‌م بنبه‌سـته‌ی نێوان کۆماری و دیموکراته‌کاندا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا هێرشی چه‌کداری کراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام هێچ کام له دیپـلۆماته‌کانی زیانیان پـێنهکهوتووه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌کداران هه‌لیکۆپـته‌رێـکی له‌شـکریان له باکوری به‌غدا خستووه‌ته خوارێ و به‌هۆیه‌وه 5 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که گیانیان له‌ده‌سـتداوه
کاثرین ئاشتن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا گه‌یشـتووه‌ته میسر تاوه‌کو له‌وێ هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندی له نێوان حکومه‌تی کاتی ئه‌و وڵاته و کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین دورسـتبکات
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور ڕێـکهوتنـنامهیهکیان مۆرکردووه بۆ دابینکردنی به‌ره‌یه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌هێز دژ به چه‌کی ناو‌کی کۆریای باکور
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری گه‌شـتێـکی شه‌ش ڕۆژی بۆ ئاسیا ده‌سـتپـێـکرد، به مه‌به‌سـتی پته‌وکردنی هاوکاری ئاسایشی له‌گه‌ڵ ژاپـۆن و هاندانی بازرگانی له نێوان وڵاتانی ئابوری ئاسیا له پاسفیک
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کۆماریـیه‌کان هه‌وڵێـکی له ڕاده به‌ده‌ر ده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشـتنی یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی له ڕێـگه‌ی داخسـتنی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵیـیه‌وه
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی هه‌زار هاوڵاتی عێراقی له مانگی نۆدا کوژراون، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌کێـکه له خوێناوی‌ترین مانگ له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه پـشـکنه‌رانی چه‌کی کیمیاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دهسـتبهکارهکانیان له سوریا بکه‌ن، وه‌ک به‌شێـک له کارنامه‌یه‌ک که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشـتیوانی لێده‌کات بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ئه‌و وڵاته
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی داخسـتنی به‌شێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا بازاڕه‌کانی دراو و سه‌همه‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا جموجۆڵێـکی نائاسایی تێـکه‌وت
وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت نابێت هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به‌شـداری له کۆنگره‌ی ئاشـتی بکات، چونکه پـشـتیوانیـیه‌کی گه‌وره‌ی کردووه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سوریا بدات
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕایگه‌یاند که‌وا به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی کردووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م په‌یوه‌ندی نێوان دوو ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا و ئێران له‌وه‌تای سـاڵی 1979 وه
بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز باشوری ڕؤژئاوای پاکستانی له ڕۆژی شه‌ممه هه‌ژاند، به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌سی کوشت له هه‌مان هه‌رێمی که چوار ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزتر سه‌دان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێکڕای ده‌نگ به‌رنوسێکی په‌سه‌ند کرد که تیایدا داوا ده‌کرێت سوریا چه‌کی کیمایی خۆی له‌ناو ببات.
کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژائاوی پاکستان ده‌ڵێن بۆمبێک له ناو پاسێکدا ته‌قیوه‌ته‌وه که کارمه‌ندانی حکومه‌تی تێدا بووه ، له ئاکامدا 19 که‌س کوژراون و 46 که‌سیش برینداربوون
شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ستده‌که‌ن به ئامارکردنی چه‌که کیمیایـیه‌کانی سوریا، به پێی به‌رنامه‌یه‌ک که بڕیاره له‌لایه‌ن گروپی سه‌ره‌کی چاودێری چه‌کی کیمیایی جیهانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له شـارۆچکه‌ی ڕه‌نکوس له باکوری دیمه‌شقی پایته‌خت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 30 که‌س کوژراون
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن بۆمبی چێنراو له نزیک دوو مزگه‌وتی سووننه له به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی 32 که‌س
دیپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتیان پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕێـکه‌وتن گه‌یشـتوون
زیاتر نیشـان بده