شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ستده‌که‌ن به ئامارکردنی چه‌که کیمیایـیه‌کانی سوریا، به پێی به‌رنامه‌یه‌ک که بڕیاره له‌لایه‌ن گروپی سه‌ره‌کی چاودێری چه‌کی کیمیایی جیهانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت.
ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی له دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسه ده‌دات که تیایدا داوا ده‌کات له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا هه‌موو ئه‌و چه‌که کیمیایییانه ئامار بکرێن که له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه زانیاریـیان له‌سه‌ر دراوه.
به پێی به‌نده‌کانی ئه‌و به‌رنووسه داوا له سوریا ده‌کرێت ڕێگا به پشکێنه‌رانی ڕێکخراوه‌که بدات سه‌ردانی هه‌ر شوێنێک بکه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت.
به به‌سه‌ندکردنی به‌رنووسه‌که ده‌بێت ڕژێمی سوریا چه‌که کیمیایییه‌کانی هه‌تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 له‌ناوببات.
دیپـلۆماتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتیان پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ڕێـکه‌وتن گه‌یشـتوون له باره‌ی خاڵه سه‌ره‌کیـیه‌کانی بڕیارێـک بۆ نه‌هێشـتنی عه‌مباری چه‌کی کیمیاوی سوریا.