داخسـتنی به‌شـێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چووه ڕۆژی سێـیهمیـیهوه و هیچ ڕووناکیـیهک له ئاسۆدا به‌دی ناکرێت بۆ کۆتاییهێنان به‌م بنبه‌سـته‌ی نێوان کۆماری و دیموکراته‌کاندا.
ڕێبه‌رانی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی چوارشه‌ممه له پـشـت ده‌رگای داخراوه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک کاژمێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک براک ئۆباما کۆبوونه‌وه، به‌ڵام هیچ به‌ره‌وپـێشـچوونێـک به‌ده‌سـت نه‌هاتووه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جان باینه‌ر که کۆماریـیه گوتی سه‌رۆک ئۆباما پـێی گوتووه دانوسـتاندن له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنێـک ناکات بۆ کردنه‌وه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت. گوتیشی به سه‌رۆک ئۆبامای گوتووه ئه‌و ده‌یه‌وێت له باره‌ی به‌رنامه ته‌ندروسـتیـیه‌که‌ی به‌ڕێز ئۆباما وتووێژێـکی دادپه‌روه‌رانه بکات.
کۆماریـیه‌کان ده‌یانه‌وێت دابینکردنی پاره بۆ حکومه‌ت به مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی بیمه‌ی تهندروسـتیـیهکهوه گرێ بده‌ن، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو ڕابگیرێت یان پاره‌ی بۆ ته‌رخان نه‌کرێت.
هاری ڕید سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سینات که دیموکراته، گوتی دیموکراته‌کان ئاماده‌ن بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کاندا له باره‌ی هه‌ر چی شـتێـک بیانه‌وێت، ئه‌گه‌ر بێت و پـرۆژه بڕیاری دابینکردنی پاره بۆ حکومه‌ت په‌سه‌ند بکه‌ن و کۆتایی به داخسـتنی داموده‌زگاکانی بهێنرێت.
کۆشـکی سپـی کۆبوونه‌وه‌که‌ی چوارشه‌ممه‌ی به سوودبه‌خش ناودێرکرد و گوتی سه‌رۆک ئۆباما به سـازکردنی خۆشـحاڵه. به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما به‌ر له وتووێژه‌کان به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNBC گوت هه‌وڵێـکی زۆری داوه له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کاندا کاربکات. گوتیشی داخسـتنی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به ته‌واوی پـێویستی نه‌ده‌کرد.