بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه پـشـکنه‌رانی چه‌کی کیمیاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتبه‌کاره‌کانیان له سوریا بکه‌ن، وه‌ک به‌شێـک له کارنامه‌یه‌ک که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشـتیوانی لێده‌کات بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ئه‌و وڵاته.
ڕێـکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی نێوده‌وڵه‌تی واده‌یه‌کی داڕشـتووه و داوا ده‌کات لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سه‌ردانی داموده‌زگاکانی چه‌کی کیمیاوی سوریا بکه‌ن.
حکومه‌تی سوریا ده‌بێت هه‌تا 1 ی مانگی یازده ئامێر و که‌ره‌سـته‌کانی دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی له‌ناوببات و هه‌تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتووش هه‌موو چه‌که کیمیاویـیه‌کانی نه‌هێڵێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رنووسی بڕیارێـکیان په‌سه‌ندکرد که تیایدا داوا له سوریا ده‌کرێت پابه‌ندی داماڵێن چه‌که کیمیاویـیه‌کانی بـبێت و لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بتوانن سه‌ردانی هه‌ر شوێنێـکی سوریا بکه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت.
وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی به ته‌واوی پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت.