سه‌رۆک ئۆباما ڕاسته‌وخۆ داوای له یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی کرد سزای نوێی ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا نهسهپـێنن، له کاتێـکدا دانوسـتاندنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن
ڕۆژی سێشه‌ممه سێرگێ لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریاش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری ئۆپۆزسیۆنی به‌شداری له کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌که‌ن. ئه‌و هاوبه‌ندییه گروپی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنه که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێ ده‌کات
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هێشتا زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر چواری لێقه‌وماوانی زریانی هایان له فلپین له پاش 11 ڕۆژ له زریانه‌که هاوکاری ته‌نگه‌تاویـیان پێنه‌گه‌یشتووه
دوو ته‌قینه‌وه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان بوونه مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 23 که‌س و برینداربوونی 146 که‌سی دیکه. یه‌ک له کوژراوه‌کان به‌رپـرسی کاروباری ڕۆشنبیری باڵیۆزخانه‌که بووه
سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ده‌ڵێت هه‌لێـکی ڕاسته‌قینه له ئارادایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێـک بۆ کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران
ڕۆژی دووشه‌ممه دوو بۆمب له ئه‌فغانسـتان ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 9 منداڵ و برینداربوونی 4 منداڵی دیکه له‌گه‌ڵ باوکێـکدا
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی گوشار و سـزاکان له‌سه‌ر ئێران ده‌هێڵێته‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی دڵنیا ده‌بێت ئه‌و وڵاته ده‌سـتبه‌رداری ئه‌و به‌رنامه ناوکیـیه‌ی ده‌بێت
فه‌رمانده‌ی یه‌کێـک له کۆمه‌ڵه چه‌کداره هه‌ره ناوداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتدا. ئه‌مه‌ش گورزێـکی دیکه‌یه له ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌که‌وێت
یه‌که‌کانی له‌شـکری لیبیا ڕۆژی دووشه‌ممه به شه‌قامه‌کانی ته‌رابلوسی پایته‌خت بڵاوبوونه‌وه دوابه‌دوای ئه‌و نائارامیـیه گه‌ورانه‌ی که‌وتنه‌وه به‌هۆی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ڕوویان له شـاره‌که کردبوو
دێڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ئاگاهی دا به وڵاتی سری لانکا تا خێراتر هه‌نگاو بنێن له بواره‌کانی مافی مرۆڤ و پرۆسه‌ی ئاشته‌واییدا. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه به خێرایی نه‌نرێن ئه‌وا سریلانکا ڕووبه‌ڕووی لێکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ته‌ندروسـتی لیبیا ده‌ڵێن 7 که‌س له ته‌رابلوسی پایته‌خت کوژراون له ئه‌نجامی ته‌قه‌کردنی چه‌کداران له به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانێـکی ئاشتیـیانه که تیایدا داوا له کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان کرابوو شاره‌که‌یان چۆڵ بکه‌ن
ئاژانسی دهنگوباسی ئنته‌رفاکسی ڕووسیا ده‌ڵێت شـاندێـکی حکومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ڕۆژی دووشه‌ممه له مۆسـکۆ کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێـکردنی ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ کۆنگره‌ی ئاشـتی سوریا
حکومه‌تی فلپین داکۆکی له هه‌وڵه‌کانی خۆی کرد بۆ به‌هاناچوونی لێقه‌وماوانی زریانی هایان، له کاتێـکدا هێشتا ژماره‌یه‌کی زۆری لێقه‌وماوانی ئاکامی زریانه کوشنده‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هاوکاری که‌میان پێگه‌یشتووه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت گه‌شبینه به‌رامبه‌ر کۆبونه‌وه‌کانی بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان به‌ڕێوه‌بچن، هه‌روه‌ها جارێکی تر داواکاری ئێرانی دووپات کرده‌وه بۆ دانپیانان به وته‌کانی خۆی به "مافه ناوکیـیه‌کانی".
دوو ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی ڕاده‌گه‌یه‌نن CIA له تۆماره‌کانی ناردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دهکۆڵتهوه و به هه‌مان یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی کار ده‌کات که بۆ لێکۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنی و ئینته‌رنێتییه‌کان به کارهاتووه
که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکا USS George Washington له‌گه‌ڵ 7 که‌شتی دیکه گه‌یشـتوونه‌ته فلپـین تاوه‌کو به‌شـداری بکه‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن و به‌هاناچوونی لێقه‌وماوانی ئاکامی زریانه به‌هێزه‌که‌ی هه‌ینی ڕابردوو
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ده‌کرێت وڵاته‌که‌ی سوود وه‌ربگرێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ میسر له کاتێـکدا خۆی و وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا له سه‌ردانێـکی مێژووییدان بۆ قاهیره
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی پێنجشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی وڵاته‌که ئه‌و شیعه ئاینزایانه به بۆمب کراونه‌ته ئامانج که به‌شداریـیان له مه‌راسیمه‌کانی عاشورادا ده‌کرد و له ئاکامدا به لانی که‌م 42 که‌س کوژراون
هێزکانی حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش پـێشڕه‌ویـیه‌کی دیکه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌ده به‌ر له‌و وتووێژانه‌ی چاوهڕواندهکرێت
سه‌رۆکی له کارخراوی میسڕ محه‌مه‌د مورسی ده‌ڵێت وڵاته‌که سه‌قامگیری به‌خۆوه نابینێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و کوده‌تایه‌ی که بوو به‌هۆی لادانی له ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و ئه‌نجامده‌رانی به‌رپرسیار نه‌کرێن
زیاتر نیشـان بده