که‌شـتی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکا USS George Washington له‌گه‌ڵ 7 که‌شتی دیکه گه‌یشـتوونه‌ته فلپـین تاوه‌کو به‌شـداری بکه‌ن له هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن و به‌هاناچوونی لێقه‌وماوانی ئاکامی زریانه به‌هێزه‌که‌ی هه‌ینی ڕابردوو.
هێزی حه‌وتی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که‌شتیـیه‌کانی 21 هه‌لیکۆپـته‌ریان له‌سه‌ره و بڕیاره به‌کاریان بهێنن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌کان و گه‌یاندنی پـێداویستیـیه گرنگه‌کان بۆ ناوچه دورده‌سـته‌کانی به‌هۆی زریانی هایانه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
هه‌روه‌ها که‌شتیـیه فڕۆکه هه‌ڵگره‌که، نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی تێدایه له‌گه‌ڵ کارگه‌یه‌ک که ده‌توانێت ڕۆژانه 1.5 ملیۆن لتر ئاوی خاوێن به‌رهه‌م بهێنێت.
یه‌ک له که‌شتیـیه‌کان که به USNS Charles Drew ناسراوه له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه یه‌که‌م باری خۆراک و ئاوی بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی شـاری تاکلۆبان گه‌یاند.
به‌پـێی ئاماره‌کان هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه گیان له‌ده‌سـتدانی 2 هه‌زار و 357 که‌س یه‌کلابووه‌ته‌وه. هێشـتا ته‌رمی قوربانیـیه‌کان له تاکلۆبان له شه‌قامه‌کاندا که‌وتوون و یان له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه وێرانبووه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای کۆمه‌که‌کان، به‌ڵام هێشـتا ئاو و پـێداویسـتیـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی دیکه که‌مه بۆ ئه‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه‌ی ئاواره و بێ ماڵ و حاڵ بوون. یه‌ک له لێقه‌وماوه‌کان گوتویه‌تی له‌وه‌تای شه‌ش ڕۆژه زریانه‌که ڕوویداوه ئه‌و هیچ یارمه‌تیـیه‌کی وه‌رنه‌گرتووه.