Accessibility links

ڕووسیا هه‌وڵی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ میسر ده‌دات


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ده‌کرێت وڵاته‌که‌ی سوود وه‌ربگرێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ میسر له‌ کاتێـکدا خۆی و وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا له‌ سه‌ردانێـکی مێژووییدان بۆ قاهیره‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ هاوتا میسریـیه‌کانیاندا.
لاڤرۆڤ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هاوتا میسریـیه‌که‌ی نه‌بیل فه‌همی گوتیشی ڕووسیا ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا یارمه‌تی میسر بدات.
پاشـان گوتی میسر هاوکارێـکی سه‌ره‌کی ڕووسیایه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندیـیه‌کی قوڵیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌.
لای خۆیه‌وه‌ نه‌بیل فه‌همی گوتی سه‌ردانی شـاندی ڕووسیا بۆ قاهیره‌ مانای گرنگی خۆی هه‌یه‌ و هیوادارن هاوکاری به‌ سوودی لێـبکه‌وێته‌وه‌.
ئه‌م گفتوگۆیانه‌ له‌ کاتێـکدا به‌ڕێوه‌چوون که‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی میسر و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕوویان له‌ خراپی کردووه‌‌، له‌وانه‌ ڕاگرتنی سه‌دان ملیۆن دۆلاری کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ له‌شکری میسر له‌ مانگی ڕابردوودا.
XS
SM
MD
LG