نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هێشتا زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر چواری لێقه‌وماوانی زریانی هایان له فلپین له پاش 11 ڕۆژ له زریانه‌که هاوکاری ته‌نگه‌تاویـیان پێنه‌گه‌یشتووه.
به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند له کۆی ئه‌و 2.5 ملیۆن که‌سه‌ی هاوکارییان پـێویسته هه‌تا ئێستا توانیویه‌تی هاوکاری بگه‌یه‌نێته نزیکه‌ی 1.9 ملیۆن که‌سیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی ئێرترین کۆسین له مانێلا به په‌یامنێرانی گوت کاره‌کان زۆر سه‌خت نییه، به‌ڵام دووچاری ئاسته‌نگی لۆجیستیکی ده‌بنه‌وه له گه‌یشتن به ناوچه دوورده‌سته‌کان.
ده‌ڵێت هه‌موو کاره‌ساتێک جیاوازه، کێشه‌کانی فلپین زۆربه‌ی کێشه‌ی جوگرافییه، ئه‌مه وڵاتێکه یه‌کپارچه دوورگه‌یه، و کێشه‌ی لۆجیکی هه‌یه هه‌تا بگه‌یت به کۆمه‌ڵگا بچووکه‌کان.
به‌هۆی زریانی هایان هه‌زاران که‌س له فلپین گیانیان له ده‌ست داوه و به‌هۆی ڕه‌شه‌با به‌هێزه‌که‌ی ته‌واوی گونده‌کان وێرانبوون. ولیه‌م مارک فه‌رمانده له هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند زۆربه‌ی ڕێگا زه‌مینییه‌کان پاککراونه‌ته‌وه، و نزیکه‌ی له‌سه‌دا 80 ی که‌لوپه‌لی ته‌نگه‌تاوی به لۆری له ڕێگای زه‌مینی ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوچه‌کان له بری هه‌لیکۆپته‌ر.