دوو ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی ڕاده‌گه‌یه‌نن CIA له تۆماره‌کانی ناردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دهکۆڵتهوه و به هه‌مان یاسای ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی کار ده‌کات که بۆ لێکۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنی و ئینته‌رنێتییه‌کان به کارهاتووه.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز و واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویانکرده‌وه، کاربه‌ده‌ستانی پێشوو و ئێستای ئه‌مه‌ریکا به مه‌رجێک ناویان ئاشکرا نه‌کرێت ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌رنامه‌ی گواستنه‌وی پاره به‌پێی یاسای نیشتیمانی بووه که له پاش هێرشه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دانرا.
له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزدا باس له کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی خێرای پاره western Union کراوه، به‌ڵام خودی کۆمپانیای western Union دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه که به‌شدار بێت له‌و به‌رنامه‌یه‌دا و ده‌ڵێت ته‌نها به پێی یاسای فێدراڵی کار ده‌کات که به پێی ئه‌و یاسایه پێویسته بانکه‌کان هه‌ر ناردنه ده‌روه‌یه‌کی پاره‌ی که گومانیان له‌سه‌ر هه‌بێت ڕابگه‌یه‌نن.