سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێویسته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئامێر و کۆمه‌کی زیاتر بۆ حکومه‌تی عێراق ڕه‌وانه بکات بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ی له دژی چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده. به‌ڵام ده‌شڵێت له ئێسـتادا نابێت سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی جارێـکی دیکه بۆ عێراق ڕه‌وانه بکرێنه‌وه.
جان باینه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ده‌بێت سه‌رۆک ئۆباما زیاتر کاربکات بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له‌م شه‌ڕه‌ی له دژی کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیه‌کان ده‌یکات. گوتیشی ئه‌و پـێشـکه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریکا کاتی خۆی به‌ر له کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ده‌سـتی هێنابوو، وا ئێسـتا که‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسیـیه‌وه و له فه‌لـلوجه پـێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و که‌وتووه‌ته‌وه ده‌ستی کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده.
باینه‌ر له قسه‌کانیدا نه‌یگوت مه‌به‌ستی چیـیه له ئامێر و کۆمه‌کی دیکه.
سه‌باره‌ت به پـرسیارێـک که لێی کرابوو، ئایا پـێوست ده‌کات جارێـکی دیکه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ عێراق ڕه‌وانه بکرێنه‌وه؟. گوتی پـێموایه له ئێسـتادا نه‌خێر.