حکومه‌تی هیندسـتان بڕیاری داوه چیتر جگه له کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له نیوده‌لهی بۆیان نه‌بێت بچن بۆ ئه‌و شوێنی حه‌سانه‌وه‌یه‌ی له نێو باڵیۆزخانه‌که‌دا هه‌یه که تیایدا ڕێسـتورانت و شوێنی مه‌له‌کردن و ساڵۆنی جوانکاری بۆ ده‌یان سـاڵه به ڕووی ڕه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکایی له‌و وڵاته کراوه‌ته‌وه.
حکومه‌تی هیندسـتان ده‌ڵێت بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه چونکه ئه‌و شوێنه سـاڵانه زیاتر له 1300 دۆلار له هه‌ر که‌سێـکی نا دیپـلۆمات وه‌رده‌گرێت که سه‌ردانی ده‌کات و له‌گه‌ڵیدا باج به حکومه‌تی هیندسـتان نادات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێو باڵیۆزخانه‌که‌دایه، ئه‌مه‌ش پـێشـلکردنێـکه بۆ ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ڤیه‌نـنای په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی دیپـلۆماتی نێو وڵاتاندا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ده‌بێت له 16 ی مانگی یه‌که‌وه باڵیۆزخانه‌که پابه‌ندی بڕیاره‌که ببێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایـیش ئاگاداکراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت پابه‌ندی یاسا و ڕێنمایـیه‌کانی هاتووچۆ بن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ سـزادانیان ئه‌گه‌ربێت و سه‌رپـێچی بکه‌ن، له کاتێـکدا دیـپلۆماتان ڕاسته‌وخۆ دووچاری سزا نابن ئه‌گه‌ر له وڵاتێـکدا سه‌رپێـچی له ڕێنمایـیه‌کانی هاتووچۆ بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تۆڕه‌یـیه‌ی هیندسـتان له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سـتگیرکردنی جێـگری قونسوڵی هیندسـتان له نیویۆرک له 12 ی مانگی دوازده و دانانی که‌له‌پـچه له ده‌سـتی و پاشـان بشـکنینی جه‌سته‌ی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر سـکاڵایه‌ک که له دژی تۆمارکراوه و ده‌ڵێت خانم دیڤیانی خۆبراجاد پاره‌یه‌کی زۆر که‌می داوه به‌و ژنه‌ی ئاگای له منداڵه‌که‌ی بووه و هه‌روه‌ها درۆی له‌گه‌ڵ به‌شی پـێدانی ڤیزای ئه‌مه‌ریکا کردووه.
پـێشـتر به‌ر له‌م بڕیاره نوێـیه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، حکومه‌تی هیندسـتان به‌ربه‌سـته کۆنکرێتیـیه‌کانی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌که‌ی لابرد.