بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له پاریس له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا کۆبـبێته‌وه که پـشـتگیری له ئۆپـۆزسیۆنی دژی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناکۆکیـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن که‌م بکه‌نه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا وتووێژه‌کانی ئاشـتی بۆ قه‌یرانی سوریا له ژنێڤ سـازبکرێن.
سکه‌ت سـتێرنس په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕاپۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا باس له‌وه ده‌کات که چۆن ئه‌و ناکۆکیـیانه‌ی نێوان ئۆپـۆزسیۆن بوونه‌ته مایه‌ی کۆسـپ له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی ده‌درێن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی به مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به‌و شه‌ڕه خوێناویـیه‌ی چه‌ند سـاڵێـکه ئه‌م وڵاته‌ی هاوسنووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
هێزه‌کانی عێراق وا جارێـکی دیکه به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان شه‌ڕی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشـانی ده‌دات که چۆن شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بۆ ناوچه‌که ته‌شه‌نه‌ی کردووه.
لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د له‌م شه‌ڕه‌یاندا له دژی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن که زۆربه‌یان سووننه ئاینزان، کۆنترۆڵی دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه عه‌له‌وی ئاینزاکانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێـکی ناوه‌ندی وڵاته‌که. هێزه کوردیـیه‌کانیش له باکور به‌شێـکی گه‌وره‌ی ناوچه کوردیـیه‌کان کۆنترۆڵ ده‌که‌ن و دورزیـیه‌کانیش له باشور پارێزگاری له ناوچه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
دۆگ باندۆ شیکه‌ره‌وه له ئنسـتتیوتی کاتۆ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و له وتووێژه‌کانی ئه‌م مانگه‌ی ژنێڤ حکومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه گه‌ڵاڵه نه‌بێت، ئه‌وا ڕه‌نگه له کۆتایـیدا سوریا دابه‌ش بـبێت.
دۆگ باندۆ: " پـێموایه یه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌یه که ڕه‌نگه باشترین ئه‌ڵته‌رتایڤیش ببێت، ئه‌ویش ڕژێم کۆنترۆڵی ناوچه‌یه‌کی سه‌ر که‌نار بکات که زۆرینه عه‌له‌وی ئاینزایه. هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌کی سه‌رهه‌ڵداوانیش هه‌یه و ناوچه‌کی کوردیش هه‌یه. ڕه‌نگه ئه‌مه باشترین شت ببێت به‌ده‌سـتی بهێنن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت."
به‌ڵام باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا ئاده‌م ئێره‌لی ده‌ڵێت به‌بێ ده‌سه‌ڵاتێـکی به‌هێز له ناوه‌ند سوریا به یه‌ک پارچه‌یی نامێنێته‌وه.
ئاده‌م ئێره‌لی: " سوریا، پـێموایه دابه‌شبوونی نه‌ژادی له‌گه‌ڵ هێڵه جوگرافیـیه‌کانیدا که‌متره، جگه له‌وه‌ی نێوان زۆرینه عه‌له‌وی و دورزیـیه‌کاندا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تێـکی به‌رپـرسیارت له ناوه‌ندا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و ناوچانه جودا ده‌بنه‌وه."
ستیڤ هایده‌من، شیکه‌ره‌وه له ئنسـتتیوتی ئاشـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڵقه‌نه‌کردنی سوریا ڕه‌نگه کێشه و گرفتی که‌متری لێبکه‌وێته‌وه له‌وه‌ی ئێسـتا هه‌یه که خه‌ریکه به‌ره‌و پارچه‌بوونی سنووره‌که‌ی ده‌ڕوات. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئاوڕێـک له دابه‌شبوونی یۆگزلاڤیای جاران بده‌ینه‌وه، ده‌بینین هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، له چوارچێوه‌ی سـنووری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا ماوه‌ته‌وه.
ستیڤ هایده‌من: " پـێموایه ئه‌وه‌ی پـێشبینی‌ده‌کرا، ئێمه ده‌رئه‌نجامێـکی هاوشێوه له سوریا بـبینین، که جۆره دابه‌شبوونێـکی له شێوه‌ی به‌ڵقانی لێبکه‌وێته‌وه که نابێته مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تێـکی عه‌ره‌بی له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا. ئێسـتا له‌و بڕوایه‌دام ناتوانین له‌وه دڵنیا بـبین."
ئه‌کبه‌ر ئه‌حمه‌د پـرۆفیسۆر له زانکۆی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت سوریـیه‌کان دابه‌شبوونی وڵاته‌که‌یان به سووکایه‌تی پـێکردن به شکۆمه‌ندی وڵاته‌که‌یانی داده‌نێن.
ئه‌کبه‌ر ئه‌حمه‌د: " ئه‌وان نایانه‌وێت وڵاته‌که‌یان پارچه پارچه بـبێت، چونکه هێشـتا ده‌خوازن پـێکه‌وه بن و نشتیمانپه‌روه‌ری و هاوسۆزی پـێکه‌وه گرێـیان ده‌دات و ده‌یانه‌وێت به گه‌وه‌ره‌یی وڵاته‌که‌یان بمێنێته‌وه نه‌ک بۆ پارچه‌ی بچوک بچوک دابه‌ش بـبێت، مه‌گه‌ر ئیتر ڕه‌وشه‌که زۆر خراپ بـبێت که چیتر نه‌توانرێت پـێـکه‌وه بمێنـنه‌وه."
دابه‌شـبوونی ئۆپـۆزسیۆن وایکردووه هه‌لی سه‌رکه‌وتنی وتووێژه‌کانی ئاشـتی که‌م بـبێته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دۆستانی سوریا کارده‌که‌ن بۆ پـێـکهێنانی شـاندێـکی گشتگیری ئۆپـۆزسیۆن که نوێنه‌رایه‌تی به‌شێـکی زۆری بکات، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ئه‌نجامی بده‌ن.