دادگایه‌کی ئیسرائیل شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوو ئێهود ئۆڵمرت بڕیوه‌ته‌وه له‌به‌ر وه‌رگرتنی ڕشوه و به‌رتیل ئه‌وکاته‌ی شاره‌داری ئۆرشه‌لیم بوو.
سێشه‌ممه، به‌ڕێز ئۆڵمرت له دادگاه له ته‌ل- ئاویو ئاماده بوو بۆ بیستنی بڕیاری دادگاه و به‌نیازه داوای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سه‌ر سه‌زاکه و بڕیاره‌که‌ی دادگادا بکات. پارێزه‌ری ڕێبه‌ری پێشوو(ئه‌لی زوهه‌ر) گوتی به‌ڕێز ئۆڵمرت سوره له‌سه‌ر بێگوناهی خۆی.
زوهه‌ر گوتی،" ئه‌و به‌رتیلی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و به‌رتیلی پێنه‌گه‌یشتبو، ئه‌و هێشتاش خۆی پێ بێگوناهه و له‌گه‌ڵ ئێمه دێته دادگای باڵا تا داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه بکه‌ین."
له 31ی مانگی3، دادگا بڕیاری دا به‌ڕێز ئۆڵمرت کوناحکاره به‌وه‌رگرتنی نزیکه‌ی 160،000 دۆلار به‌رتیل به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆژه‌ی خان‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی "هۆلی-له‌ند' له ئۆرشه‌لیم.
ئه‌م شه‌رمه‌زارییه به‌شێکه له ئیدیعاکانی گه‌نده‌ڵی که ئه‌ویان ناچارکرد ده‌ست له پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری هه‌ڵگریت له پاش خزمه‌تی له ساڵانی 2006 تا 2008.