حکومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دوو گرێبه‌سـتی نه‌وت ده‌ربڕیوه له گه‌وره‌ترین کێڵگه نه‌وتی وڵاته‌که‌یدا به به‌های نزیکه‌ی 1 ملیار دۆلار
یه‌که‌م کاروانی چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، ئه‌وانه‌ی له شـاری حومس له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 سـاڵه گه‌مارۆدرابوون، به‌یانی چوارشه‌ممه له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێـک شـاره‌که‌یان جێهێشت
شه‌ڕی نێوان هێزه کوردیـیهکان و داعش و به‌ره‌ی نوسره له سوریا به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌واڵی کوژرانی سێ شه‌ڕڤانی یه‌که‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) بڵاوکرایه‌وه که خه‌ڵـکی دیاربه‌کرن
حکومه‌تی کاتی تایلاند سه‌رۆک وه‌زیرێـکی نوێی کاتی بۆخۆی ده‌سـتنیشـان کرد پاش ئه‌وه‌ی دادگای ده‌سـتوری وڵات بڕیاری دا سه‌رۆک وه‌زیر یانجلوک شیناواترا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌بێت ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌کانیان بـبن
وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ده‌ڵێت هێزه‌کانیان توانیویانه ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر مۆڵگه‌یه‌کی ئه‌لقاعیده له باشوری وڵات، ئه‌مه‌ش پاش هێرشێـکی یه‌ک ڕۆژ درێژخایه‌ن که تیایدا به ده‌یان چه‌کداری توندڕه‌و و سه‌رباز کوژراون
سه‌رۆک وه‌زیری نوێی لیبیا به‌ڵێنی دا کارێـکی وه‌ها بکات که داموده‌زگا ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی بتوانن ئارامی بهێنـنه دی، وه هه‌روه‌ها ئاشـته‌وایی له نێوان لیـبـیهکان به‌هێزبکات
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو بۆمب به جودا له ده‌وروبه‌ری به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 5 سه‌رباز
وه‌زیری ناوخۆی ئوکرانیا ده‌ڵێت 30 سه‌رهه‌ڵداوی سه‌ر به ڕوسیا کوژراون له کاتی هێرشی(دووشه‌ممه)ی له‌شکر بۆ له‌ناوبردنی هێزه‌کانی دژه-حکومه‌ت له شاری سلۆڤیانسک له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات.
دادگایه‌کی میسر قه‌ده‌غه‌ی کردووه به‌رپـرسـانی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رده‌می حوسنی موباره‌ک که له مانگی چواری سـاڵی 2011 وه هه‌ڵوه‌شـاوه‌ته‌وه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان کاندیدبکه‌ن
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن بۆمبێـکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا ڕێبه‌رێـکی خۆجێی ئه‌لقاعیده و هاوسه‌ره‌که‌ی کوژراون، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان کۆمه‌ڵه جیاوازه‌کانی ئۆپـۆزسیۆندا
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت ڤیدیۆیه‌کی ده‌سـتکه‌وتووه که تیایدا ڕێبه‌ری بوکوحه‌رام به‌رپـرسیارێـتی تاقمه‌که‌ی له ڕفاندنی زیاتر له 200 کچی خوێندکار ڕاگه‌یاندووه
شه‌ڕێـکی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئۆکرانیا و چه‌کدارانی جوداخوازی سه‌ر به ڕووسیا له شـاری سلۆڤیانسکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ههڵکیرسا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک کوژراوی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه
یه‌خت و به‌له‌مێـک که بڕ له په‌نابه‌ران بوون و هه‌وڵیان ده‌دا به شێوه‌یه‌کی نایاسایی به‌ره‌و یۆنان بچن، قڵبوونهتهوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 22 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه که چواریان منداڵ بوون.
هێزه‌کانی ئۆکرانیا ده‌سـتیان کردووه به ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری له دژی جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا و ڕۆژی هه‌ینی له شـارێـکی ژێر ده‌سـتی ئه‌و جوداخوازانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا شه‌ڕ هه‌ڵگیرسا
له ناوچه کوردیـیه‌کانی سوریا یاسای پارته سیاسیـیه‌کان دانراوه که ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ر پارتێـک به لایه‌نی که‌م 100 ئه‌ندامی هه‌بێت له‌گه‌ڵ پـێـنج ئۆفیس، به‌ڵام پارته نه‌یاره‌کانی پارتی یه‌کێتی دیموکرات ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌نگاوێـکی نادیموکراسیـیانهیه
چالاکوانان ده‌ڵێن له شه‌ڕێـکدا له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت 14 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن کوژراون
هێزه‌کانی پـۆلیسی تورکیا له شـاری ئسته‌نبوڵ به لوله‌ی ئاو و گازی فرمێسـک ڕێژ ڕووبه‌ڕووی هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر بوونه‌وه که هه‌وڵیان ده‌دا له گۆڕه‌پانی تاکسیمی ناوه‌ندی شـاره‌که گردبـبنه‌وه به بۆنه‌ی جه‌ژنی کرێکارانه‌وه
کاربه‌ده‌ستێـکی ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی جێی مه‌خابنه بۆ وڵاته‌که‌ی که به‌حره‌ینی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌ی که‌نداو گرێبه‌سـتێـک له بواری وه‌به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ ڕووسیا مۆرده‌کات
کاربه‌ده‌سـتانی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـاری حومس ته‌قیوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند گولـله خومپاره‌یه‌کیش به‌ر ناوجه‌رگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت که‌وتوون و به‌هۆیانه‌وه ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون
له توندوتیژیـیه‌کی دیکه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژرادنه گشـتیـیه‌که‌ی عێراق، دوو بۆمبی چێنراو له شـارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه‌ی پارێزگای دیاله ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 17 که‌س و برینداربوونی 42 که‌س
زیاتر نیشـان بده