کاربه‌ده‌سـتانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانیان له شـاری حومس ڕێگه‌یان له ده‌رچوونی نزیکه‌ی 270 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن گرتووه، پاش ئه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆن به‌شێـکی خۆی له ڕێکه‌وتنێـک جێبه‌جێ نه‌کردووه.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که هێزه‌کانی حکومه‌ت ڕێگه به ده‌رچوونی سه‌دان چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن له شـاری حومسی گه‌مارۆدراو ده‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی ده‌یان که‌س که له لایه‌ن ئۆپـۆزسیۆنه‌وه له هه‌ردوو پارێزگای حه‌له‌ب و لازقیـیه‌ی باکوری وڵات ده‌سـتگیرکراون و هه‌روه‌ها ڕێگه‌دان به گه‌یاندنی کۆمه‌ک بۆ هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی نوبل و زه‌هرای ژێر ده‌سـتی حکومه‌ت که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه گه‌مارۆ دراون.
له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ڕێکه‌وتنه‌که چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه نزیکه‌ی 1200 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن له حومس براونه‌ته ده‌رێ.
کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن هه‌تا ڕۆژی هه‌ینیش ڕێگه‌یان به گه‌یاندنی خوراک و پـێداویسـتی پـزیشـکیـیان بۆ ئه‌و دوو شـارۆچکه‌یه نه‌داوه. ده‌شڵێن هه‌ر کاتێـک ڕێگه به گه‌یاندنی کۆمه‌که‌کان دران، ئه‌وا ڕێگه ده‌ده‌ن ئه‌و چهکدارانش بـبرێنه ده‌ره‌وه‌ی شـاری حومس.