مۆسـکۆ ده‌ڵێت ڕێز له‌و ڕیفرادۆمه ده‌گرێت که له دوو هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا به‌ڕێوه‌چوون بۆ جودابوونه‌وه له ئۆکرانیا و ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌و ئه‌نجام له‌به‌ر چاو بگیرێت له وتووێژه‌کانی نێوان ڕێبه‌رانی کیێڤ و جوداخوازاندا.
سرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی قه‌یرانه‌که ته‌نها به‌وه هێورده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و کیێڤ و جوداخوازان وتووێژ ئه‌نجام بده‌ن. گوتیشی سـازکردنی وتووێژێـکی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی ئۆکرانیاوه هیچ سوودێـکی نابێت.
سه‌رۆکی کاتی ئۆکرانیا ڕه‌خنه‌ی توندی سه‌باره‌ت به‌و دوو ڕیفراندۆمه گرت و گوتی ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نیـیه و گاڵته‌جاڕیـیه.
سه‌رۆک ئه‌لێگزانده‌ر تورچینۆڤ ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی کراوه ته‌نها پـرۆپاگهندهیهکه بۆ پهردهپـۆشکردنی تاوانه‌کانی کوشتن و ڕفاندنی کراون.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی خوازیاره له وتووێژکردن به‌رده‌وامبێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان به خوێن سوور نه‌بووه و به شێوه‌یه‌کی یاسایـیانه داکۆکی له ئامانجه‌کانیان ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێـتی ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه کۆده‌بنه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر مۆسکۆدا له‌سه‌ر لکاندنی هه‌رێمی کریمه‌ی ئۆکرانیا به وڵاته‌که‌یه‌وه.