ئۆتۆمبیلێـکی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژکراو له لایه‌ن خۆکوژێـکه‌وه به کاروانێـکی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ته‌قیوته‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچکه‌ی وانکێ له باکوری به‌نداوی موسڵ و له ئاکامدا چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پـێشـمه‌رگه‌یه‌ک گیانیان له‌ده‌سـتداوه و ژماره‌یه‌ک برینداریش هه‌ن.
ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی موسڵ ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه دا و هه‌روه‌ها باسی له شه‌ڕه‌کانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌کانی سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال کرد.