تورکیا ده‌ڵێت یارمه‌تی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌دات له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و شاری کۆبانی بڕۆن تاوه‌کو یارمه‌تی شه‌ڕوانانی کورد له‌وێ بده‌ن که له ئێسـتادا له شه‌ڕێـکی سه‌ختدان له دژی چه‌کدارانی داعش.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ئانکه‌ره ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌م باره‌یه‌وه نه‌دا.
به‌ڵام گوتی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی دیکه هێزێـکی له‌شکریـیان پـێـکهێنانهوه و له هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ یارمه‌تیدانی کۆبانی.
پاشان داوای له په‌یه‌ده کرد سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت له کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌کان، ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئایندهی سوریا و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری به‌رده‌وام بـبێت، ئه‌وا له لایه‌ن تورکیا و ئۆپـۆزسیۆنی سوریاشه‌وه پشـتگیری ناکرێت.