فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له کۆبانی و به‌پـێی زانیاریـیه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کدارانی داعش کوژراون و برینداربوون.
زارا مسـتۆ به‌رپـرسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت ده‌ڵێت ته‌نها له پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه 11 هێرشی ئاسمانی کراوه‌ته سه‌ر داعش له کۆبانی.
کاژمێر 12:30 : دوو هێرشی ئاسمانی کراوه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له گوندی عه‌لپه‌لور که 4 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای کۆبانیـیه‌وه دوره.
کاژمێر 1:08 : له ناوچه‌ی سوار له ڕۆژئاوای کۆبانی داعش بۆردومانکراوه.
کاژمێر 2:40 : دوو هێرشی ئاسمانی کراوه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی داعش له به‌نزینخانه‌ی مسته‌فا ده‌روێش له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی.
کاژمێر 2:55 : له ڕۆژئاوای کۆبانی له چه‌کدارانی داعش دراوه.
کاژمێر 4:50 : له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانی له باشوری گردی کانی عه‌ره‌بان دوو هێرشی ئاسمانی کراون.
کاژمێر 5:04 : له ڕۆژهه‌ڵاتی باکوری کۆبانی له نزیک بازاڕی هال هێزێـکی داعش بۆردومانکراوه.
کاژمێر 6:13 و 6:23 و 6:50 : بۆردومانی چه‌کدارانی داعش کراون له ناوچه‌ی کانی عه‌ره‌بان.
به‌ڕێز مستۆ باسی له‌وه‌ش کرد که له بۆردومانه‌کانی شه‌وی ڕابردوو و له کاژمێر 3 ی شه‌و ژنێـکی ته‌مه‌ن 80 له ماڵه‌که‌ی خۆی به بۆردومانی فڕۆکه‌کان گیانی له‌ده‌سـتداوه، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م که‌سی سیڤیلی کۆبانی به بۆردومانی هاوپه‌یمانان گیانی له‌ده‌سـتبدات. هۆکاره‌که‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی ئه‌و ژنه له نزیک باره‌گای ئاسایشی کۆبانیـیه که له ئێسـتادا له ژێر ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشدایه و به‌رده‌وام فڕۆکه‌کان بۆردومانی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌گه‌ربێت و هه‌تا دوو هه‌فته‌ی دیکه ڕه‌وشه‌که وه‌ها به‌رده‌وام ببێت، واته داعش به تۆپ و خومپاره له شاره‌که بدات و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانیش بۆردومان بکه‌ن، ئه‌وا کۆبانی وێران ده‌بێت.