کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 47 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس گوتی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ی دلۆعیـیه‌ی باکوری شاره‌که ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی 14 که‌س و برینداربوونی 34 که‌س.
پاشان ته‌قینه‌وه‌کان خه‌ڵـکی تۆڕه که‌وتنه به‌ردبارانی ئۆتۆمبیل و خاڵه‌کانی پـشـکنینی پـۆلیس له ناوچه‌که.
له ناوچه‌ی تاڵبیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی کێشاوه به خاڵێـکی پشـکنینی پـۆلیس و له‌وێش 12 که‌س کوژراون که پـێـنجیان خه‌ڵکی سیڤیل بوون. هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 28 که‌سیش برینداربوون.
له جاده‌یه‌کی بازرگانی ناوچه‌ی حوڕیـیه‌ش ئۆتۆمبیلێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و 6 که‌س کوژراون و 16 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌ی شوعله، گولـله خومپاره به‌ر ماڵان که‌وتووه و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون و 18 که‌سی دیکه برینداربوون.
ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژ ئاوابـبێت، ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی شیعه‌نشینی شارۆچکه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدا ته‌قیـیه‌وه و له‌وێش 7 که‌س کوژراون و 12 که‌سیش برینداربوون.