Accessibility links

فەرماندەیەک: لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێـکی داعش لە ئەنبار 25 چەکداری خێڵە سووننەکان دەکوژرێن


فەرماندەیەکی هێزە سووننەکانی پارێزگای ئەنبار دەڵێت لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێـکی داعش لە ناوچەیەکی باکوری ڕۆژئاوای شاری ڕومادی 25 چەکداریان کوژراون.

شێخ عبدوڵڵا عەتاڵڵا سکرتێری کۆمەڵی "ئەحرار ئەلفورات" ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەڕەنسای گوت چەکدارانی خێڵە سووننەکان ڕووبەڕووی گەورەترین هێرشی داعش بوونەتەوە بۆ سەر شاری حەدیسە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێرشەکە بۆ ماوەی 72 کاژمێر درێژەی کێشابوو.

هاوکات مەبروک حەمید قائیمقامی شارۆچکەی حەدیسە پشـتڕاستیکردەوە کە هێزەکان شکستیانهێناوە بە هێرشەکەی داعش کە تیایدا زیاتر لە 40 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و بڵدۆزەری زرێپـۆشکراوی بەکارهێنابوو.

جەختی لەوەش کرد چەکدارانی داعش نەیانتوانیبوو بگەنە سەنگەرەکان و ئەو هێرشەی لە سێ قۆڵەوە کردبوویان کۆتایی پـێهات و ئێسـتا هێزە عێراقیـیەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی شاری حەدیسە دەکەن. باسی لەوەش کرد زیاتر لە 200 چەکداری داعش لەم شەڕەدا کوژراون.

XS
SM
MD
LG