له‌نێو ڕه‌وشیکی ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کۆماری ئیسلامی ئێران مانۆڕێک بۆ به‌هێزترین له‌شکری خۆی ده‌ستپێده‌کات.
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستاندا گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێک بۆ پاره‌دانی کۆمپانیاکای نه‌وت که له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کار ده‌که‌ن.
ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌ڵێت هه‌رکه‌سێک وه‌ها بیر بکاته‌وه که تاران به سزادان و به دانوستاندن به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ڕاده‌گرێت ئه‌وا هه‌ڵه‌یه.
جارێکی تریش په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌که دواخست بۆ ڕۆژی 5شه‌ممه.
شۆڕشی گه‌لی سوریا وا خه‌ریکه پێده‌نێته ساڵی سێهه‌میه‌وه و هێشتاش ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له سه‌رکوت کردنی گه‌لی وڵاته‌که و به سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون و په‌نایان بردۆته به‌ر وڵاتانی دراوسێ.
له مانگی شوباتی ساڵی 2011 دا له شاری سلێمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی پێ‌کرد، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران کرا و به‌لانی که‌م ده‌که‌س کوژران و ده‌یان که‌سی تریش بریندار بوون.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێ کردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ڕێگه چاره‌ش بۆ کێشه‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق.
پڕۆژه‌ی پێشنیازکراوی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕ له نێوان په‌رله‌مانتاراندا په‌سه‌ند کرا.
ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران داوا له وڵاتی میسر ده‌کات که ئیسلامیه‌کان تیایدا له ده‌سه‌ڵاتدان تا ڕێوشێنه‌کانی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بگرنه به‌ر وه‌ک ده‌ڵێت بۆ پێکهێنانی ئه‌وه‌ی به "شارستانی ئیسلامی" ناودێری ده‌کات.
دانیشتوانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕای جۆراو جۆریان هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌یان.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات تا چیی دی ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و خه‌ڵکانی سه‌ر به ئۆپزسیۆن ده‌ستگیر نه‌کات.
وه‌ک پێشتر زۆرێک له چاودێران ئاماژه‌یان پێده‌کرد یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌ره سه‌خته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما له چوار ساڵی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه باشکردنی ڕه‌وشی ئابووری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووه، و ده‌شڵێن بۆ چوار ساڵی داهاتووشی هه‌ر به هه‌مان شێوه ده‌بێت له‌گه‌ڵ کارنامه‌ی سه‌رۆکدا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌ویی وڵاته‌که.
34 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا ڕه‌ت ده‌بێت واته ئه‌و شۆڕشه‌ی وه‌ک خه‌ڵکی ئێران ده‌ڵێن دواتر گۆڕا بۆ شۆڕشی ئیسلامی و ئه‌وجا کۆماری ئیسلامی به دوای خۆیدا هێنا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له عێراقیه‌کان له‌وبڕوایه‌دان چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌ڕێی به‌شداریه‌کی ده‌ره‌کیه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا ڕایه‌کی تر هه‌یه بڕوایان وه‌هایه چونکه کێشه‌کان ناوخۆیین بۆیه ده‌بێت هه‌ر له ناو وڵاته‌که‌دا چاره‌سه‌ربکرێت به‌بێ یارمه‌تی ده‌ره‌کی.
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق داوا له ڕێبه‌رانی وڵاته‌که ده‌کات تا هه‌رچیه‌کیان له ده‌ست دێت بیکه‌ن بۆ خۆلادان له شه‌ڕی ناوخۆ.
له ئێستادا ڕۆژئاوا ڕای وایه تۆپه‌که له مه‌یدانی ئێراندایه، یان ئه‌وه‌تا دانوستاندنێکی بابه‌تیانه بکات یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی له په‌راوێزنانی زیاتر ببێته‌وه.
به‌پێی ئامار و توێژینه‌وه‌یه‌کی هه‌ردوو ڕێکخراوی په‌نا و وادی، هێشتاش توندوتیژیه‌کان به‌رامبه‌ر به خانمان و له‌وانه خه‌ته‌نه کردنی مێینه له پارێزگای که‌رکوک به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رده‌وامه.
ئانکه‌ره و قه‌ندیل و هه‌ولێر کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر وه‌ک ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت فراکسیۆنی لایه‌نه کوردستانیه‌کان هیچ پڕۆژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردن نییه.
ده‌یان که‌س له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی شاری که‌رکوکدا ده‌کوژرێن.
زیاتر نیشـان بده