له مانگی شوباتی سالی 2011 دا له شاری سلێمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی پێ‌کرد، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران کرا و به‌لانی که‌م ده‌که‌س کوژران و ده‌یان که‌سی تریش بریندار بوون.
خۆپیشانده‌ران داوای دیموکراسی و مافه سیڤیڵیه‌کانیان ده‌کرد، داوای ئازادی و کاریان ده‌کرد، داوای ڕیفۆرمیان ده‌کرد له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌یاندا.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن دایانه پاڵ خۆپیشانده‌ران، چه‌ندان پڕۆژه بۆ چاکسازی ئاماده‌کران، لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات (پارتی دیموکراتی کوردستان – یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) لای خۆیه‌وه پڕۆژه‌ی هه‌بوو، ئۆپزسیۆنه‌کانیش به هه‌مان شێوه.
تا ئێستاش هه‌ر جه‌خت له‌و پڕۆژانه ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن هێشتا کارێکی ئه‌وتۆ به ئاقاری ئه‌و چاکسازیانه‌دا نه‌کراون.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ڕاپۆرتێکی تایبه‌تی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤدا، سارا ویستن، سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت "له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژانێکی ڕه‌ش به‌ری ئازادی ڕاده‌ربڕینی گرتووه" و ده‌شڵێت " حکومه‌تی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌کی ته‌واو بڕه‌خسێنێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵی که له ئاستێکی به‌رزدایه، به‌ڵام دێت و ئه‌و یاسایانه فه‌رامۆش ده‌کات، که ئازادیه‌کانی کۆڕ و کۆبوونه‌وه فه‌راهه‌م ده‌که‌ن".
له‌م مێزگرده‌دا به‌ڵێن ساڵح میوانداری دوو پسپۆڕی سیاسی کردووه بۆ باسکردن و تیشک خستنه سه‌ر ڕووداوه‌کانی 17 شوبات و کاریگه‌ریه‌کانی و به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕووداوه:
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌لاحه‌دین.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: