له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له عێراقیه‌کان له‌وبڕوایه‌دان چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌ڕێی به‌شداریه‌کی ده‌ره‌کیه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا ڕایه‌کی تر هه‌یه بڕوایان وه‌هایه چونکه کێشه‌کان ناوخۆیین بۆیه ده‌بێت هه‌ر له ناو وڵاته‌که‌دا چاره‌سه‌ربکرێت به‌بێ یارمه‌تی ده‌ره‌کی.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیشی تیادا به‌شداره، هه‌ربۆیه‌شه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق پێویست به هه‌ردووکیان ده‌کات.
به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت هه‌ر یه‌ک له شیعه‌کان و سوننه‌کانی عێراق په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی ده‌ره‌کیه‌وه هه‌یه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی له‌ناوخۆشدا ئه‌و هه‌موو ناکۆکیانه‌یان هه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کاریگه‌ریه‌کانی له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا، ئازاد ئه‌بوبه‌کر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراقدا زۆر سنورداره و ده‌شڵێت هه‌رچ کێشه‌یه‌ک که‌وتبێته ده‌ست ی‌و ئێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردن هه‌میشه ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: