ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات تا چیی دی ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و خه‌ڵکانی سه‌ر به ئۆپزسیۆن نه‌گرێت.
سارا ویتسن، له‌م ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات ڕۆژانی ڕه‌شن بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و له‌بری ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم جه‌خت بکاته‌وه له‌وه‌ی سیسته‌می دادوه‌ری، لێکۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئاستی باڵا بکاته‌وه، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه حکومه‌ت یاساکانی خۆی بۆ داکۆکیکردن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی کۆڕ و کۆبوونه‌وه پشتگوێ خستوه"
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی هیومان ڕایتس ۆچ له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌ش سه‌ردانی ڕێکخراوه‌که‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌یان نمونه‌ی پێشێلکاری ئازادیه‌کان هێنراونه‌ته‌وه و ئاماژه‌ش به کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که کراوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگای ئاسایشیدا.
هیومان ڕایتس ده‌ڵێت وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌یاندا هاتووه به‌رپرسان گوتویانه " باسکردنی گه‌نده‌ڵی قبوڵ ناکرێت و ڕۆژنامه‌وانه ده‌ستگیرکراوه‌کان درۆزنن و پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤی حکومه‌تیان کردووه".
به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌ینیه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕاپۆرته له‌گه‌ڵ دوو په‌رله‌مانتاری ئه‌ندامی لیستی کوردستانی‌دا له په‌رله‌مانی هه‌رێم باسده‌کات:
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، لیستی کوردستانی، سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان.
دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، لیستی کوردستانی، سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
به‌ڕێز به‌رواری له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی که ئه‌م ڕاپۆرته‌ی هیومان ڕایتس ۆچ و ڕاپۆرته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تریش به هێند وه‌رناگیرێن، به‌ڵام ده‌شڵێت پیویستیش ناکرێت وه‌ها لێکبدرێته‌وه که ژیان له هه‌رێمی کوردستاندا وه‌ک ژیانی ناو به‌هه‌شت بێت و ناشکرێت وه‌ها له دیموکراسی هه‌رێمی کوردستان بڕوانرێت که دیموکراسیه‌تێکی عه‌یاره 21 ه.
دکتۆر سۆفی ڕای وایه هه‌رێمی کوردستانی عێراق له قۆناغی گواستنه‌وه‌دایه به شێوه‌یه‌ک که دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کانی تیادا سه‌قامگیر بکرێن و له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌بێت به گرنگیه‌وه بڕوانرێته ڕاپۆرته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ڕه‌خنه و پێشنیاره‌کانیان به هێند وه‌ربگیرێن، وه ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر به چاوی ئه‌وه له ڕێکخراوه‌کانی ناو هه‌رێم ده‌ڕوانرێت که به‌شێکن له یاریه سیاسیه‌کان، به‌ڵام ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان توانیویانه تا ئه‌ندازه‌یه‌کی باش بێلایه‌نانه کار ده‌که‌ن و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیشیان نییه له‌وه‌ی یاری به ڕاپۆرته‌کانیان بکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: