نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق داوا له ڕێبه‌رانی وڵاته‌که ده‌کات تا هه‌رچیه‌کیان له ده‌ست دێت بیکه‌ن بۆ خۆلادان له شه‌ڕی ناوخۆ.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری ئه‌و شه‌ڕه تایفه‌ییه له عێراقدا به‌دوور نازانێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه به‌رده‌وام بن که لایه‌نه سیاسیه‌کان گرتویانه‌ته به‌ر.
به‌ڕێز حه‌مه سدیق ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ش ڕووبدات پێی وانییه به هه‌مان ئاستی شه‌ڕه‌کانی پاش ساڵی 2005 بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که لایه‌نی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق له په‌رله‌ماندا ته‌گه‌ره دروستده‌که‌ن له‌ڕێی ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ژماره‌ی یاسایی له هۆڵی په‌رله‌ماندا هه‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: