سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ڤیەننا

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی ئیسنای ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند عەلی باقری کەنی سەرۆکی دانوستانکاری ئێران لە وتووێژە ناوکیەکاندا لەگەڵ زلهێزانی جیهان لە ڤییەنا، بەرە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە گەڕاوەتەوە بۆ پایتەختی نەمسا.

ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015ی نیوان ئێران و زلهێزە جیهانییەکان، دوای یازدە مانگ لە گفتوگۆکان نزیک بووەتەوە لە ڕێککەوتنێک.

دانوستانەکان لە دوا ساتەکاندا بەهۆی داواکارییەکی ڕووسیا لە ئەمەریکا هەندێ ئاڵۆزی تێکەوتووە.

ڕووسیا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا داوای پێدانی متمانەی لە ئەمەریکا کردبوو سەبارەت بەوەی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ئەو وڵاتە نەبێتە بەربەست لەسەر بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێراندا.

وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی سێشەممە سەبارەت بە تێکدانی ئەو ڕێککەوتنە کە نزیک بووەتەوە لەوەی بگاتە ئەنجامێک، هۆشداریان دا بە ڕووسیا.

ئینریکە مۆرا، ڕێکخەری گفتوگۆکان لە یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە بڕیاری سیاسی بدرێت بۆ کۆتاییهاتنی دانوستانەکان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز