Accessibility links

بەرپرسێکی ئێران: داواکانی ڕووسیا لە ئەمەریکا بۆ پێدانی متمانە، دەشێت زیان لە وتووێژی ناوکی بدات


ئێران و چاودێرانی ناوکی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتیان ئەوان لەسەر ڕێبازێک پێکهاتبوون بۆ چارەسەرکردنی مەسەلە گرنگەکان لەپێنا و بوژاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزانی جیهان، بەڵام ڕەنگە داواکاریە نوێیەکەی ڕووسیا گەیشتن بە سەودایەک دوابخات.

هەر لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای ئێرانی ڕۆژی شەممە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کە داوای ڕووسیا بۆ پێدانی متمانە بە نوسراو لە ئەمەریکا کە گەمارۆکانی سەر مۆسکۆ زیان بە هاوکاری ڕووسیا لەگەڵ ئێران نەگەێنێت، وەک دەڵێت ئەو داوایە بونیاتنەر نابێت بۆ وتوێژەکانی نێوان تاران و زلهێزانی جیهان کە بە مەبەستی بوژاندنەوەی سەوادا ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێرانە.

جێی ئاماژەیە ئەو ڕاگەیاندنە لە لایەن ڕووسیاوە کە دەشێ چەندان مانگی وتوێژی چڕی نا ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و واشنتن لە ڤیەننا لەناوبەرێت، بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی تاران گوتبووی ئەو لەسەر نەخشە ڕێگەیەک لەگەڵ چاودێرانی ناوکی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکەوتبوون بۆ چارەسەرکردنی مەسەلە هەڵپەسێندراوەکان، کە ڕەنگە یاریدەدەر بن لە مسۆگەرکردنی دەستەبەرکردنی ڕێکەوتنە ناوکییەکە.

ڕووسیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەم داواکارییەی خستە سەر مێزی وتوێژەکان لە ڤیەننا.

بەرپرسە ئێرانییەکە گوتیشی تێگەیشتنێک هەیە سەبارەت بەوەی کە بە گۆڕینی هەڵوێستی لە وتوێژەکانی ڤیەننا ڕووسیا دەیەوێت بەرژەوەندیەکانی خۆی لە شوێنەکانی دیکە مسۆگەربکات.

بەرپرسەکە لە تاران گوتیشی ئەم هەنگاوەی ڕووسیا پەیوەست بە وتوێژەکانی ناوکی ڤیەننا بونیاتنەر نابێت.

XS
SM
MD
LG