Accessibility links

ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ڕێگە بە ئێران نەدەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی


لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیەدا کە دەزگای هەواڵی سپای سعودیە بڵاویکردەوە هاتووە دەڵێت ئەمەریکا و سعودیە ڕێکەوتوون لەسەر گرنگی ڕاگرتنی ئێران لە " بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی". ئەمەش لە میانەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا بۆ سعودیە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە سەرۆک بایدن جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی کردۆتەوە لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و بەرگری سعودیەدا.

دوو وڵاتەکە جەختیشیان لە گرنگی ئەوە کردۆتەوە ڕێگە نەدەن ئێران لە ڕێی گروپە چەکدارییەکانەوە دەست وەربداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەوە و پشتیوانی لە تیرۆر بکات و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە تێک بدات.

پێشتر ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند بوو کە " پێویستە واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بزانن کە بۆ هەر هەڵەیەک کە لە لایەن واشنتۆن و هاوپەیمانەکانیەوە ئەنجام بدرێت وەڵامێکی توندی دەبێت و پەشیمان دەبنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG