سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا ڕووبەڕووی لەدەستدانێکی بە ئازار بوونەتەوە لە شەڕیاندا لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا لە شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و هەرێمی خارکیڤ.
وتیشی ئێستا ئۆکرانیا پێویستی بە چەکی نوێی دژە موشەک هەیە، ئاماژەشی بەوەدا هیچ بیانوویەک نیە وڵاتانی هاوبەشمان گەیاندنی چەکەکان دوابخەن. هەندێک لە موشەکەکانی ڕووسیا بەرگرییەکانمانیان دەبڕن و زیانی گەورەی گیانییان لێکەوتۆتەوە.
وتیشی " قورسترین شەڕ ئێستا لە سیێڤیێرۆدۆنێتسک و شارۆچکەکانی دیکەی نزیک شارەکەیە. لە دەستدانەکان بەداخەوە بە ئازارن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز