Accessibility links

ئۆکرانیا کۆشش دەکات بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی لە سیێڤیێرۆدۆنێتسک


سیێڤیێرۆدۆنێتسک، ئۆکرانیا
سیێڤیێرۆدۆنێتسک، ئۆکرانیا

ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی هێشتا هەوڵ دەدەن هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بگوازنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕووسیا دوایین پردی بۆ شارەکە ڕووخاند.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاند لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرانیا ڕووبەڕووی ڕووسییەکان بوونەتەوە و بەرگەی " لەدەستدانێکی بە ئازارییان " گرتووە.

وتی " بەڵام دەبێت بە بەهێزییەوە خۆمان بگرین. تاوکو زیانی زیاتر بگەیەنین بە دوژمن، هێزی کەمتری دەبێت بۆ بەردەوام بوون لە دوژمنکارییەکەی."

سەرۆکی شارەوانی سیێڤیێرۆدۆنێتسک ئۆلیکساندەر ستریوک وتی " سەرەڕای ئەوەی دوایین پردی ڕووباری سیڤێرسکی دۆنێتسک تێکشکێندرا، گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوام بوو."

وتیشی " هەر دەرفەتێک هەبووبێت سوودمان لێوەرگرتووە."

ئۆکرانیا دەڵێت زیاتر لە 500 هاوڵاتی مەدەنی لە وێستگەی کیمیایی ئازۆتی شارەکەدا گیرییان خواردووە، کە لەوێ هێزەکانی ئۆکرانیا ماوەی چەند هەفتەیەکە ڕووبەڕووی هێرش و بۆردومانەکانی ڕووسیا بوونەتەوە کە بوونەتە هۆی خاپوورکردنی شارەکە.

فەرمانڕەوای هەرێمی لوهانسک سێرهێی گایدای وتی بۆردومانکردنی ئازۆت ئەوەندە بەهێز بووە کە " خەڵکەکە چیتر ناتوانن لە پەناگەکانیدا بمێننەوە، باری دەروونییان زۆر خراپ بووە."

شەڕی سیێڤیێرۆدۆنێتسک کە پێش جەنگەکە 100,000 دانیشتووی هەبوو، ئێستا گەورەترین شەڕە لە ئۆکرانیا، کیێڤ دەڵێت ڕۆژانە 100 بۆ 200 سەربازیی لە شارەکەدا دەکوژرێن و سەدانی دیکە بریندار دەبن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG