Accessibility links

ستۆڵتنبێرگ: ناتۆ پێویستی بە ئامادەکارییەکی زیاتر و چەکی زیاترە


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەڵێت لە نێوەندی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا ناتۆ دەبێت بە درێژایی سنووری ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتییەکە ئامادەکارییەکی زیاتری هەبێت و توانای چەکەکانی بەهێزتر بکات.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیری هۆڵەندا و ڕابەرانی دانیمارک و پۆڵەندا و لاتیڤیا و ڕۆمانیا و بەلجیکادا قسەی کرد، ئەمەش پێش کۆبوونەوە لوتکەکەی ناتۆ کە وابڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە مەدرید بەڕێوەبچێت.

وتی " لە مەدرید لەسەر پتەوکردنی پێگەکەمان ڕێکدەکەوین، ئەمڕۆ باسمان لەوە کرد پێویستمان بە ئامادەکارییەکی زیاتر و کەلوپەلی سەربازیی زیاتر هەیە."

لە وەڵامێکیشدا بۆ داواکەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی کە لە ماوەی ڕابردوودا داوای چەکی مەودا درێژی کردبوو، ستۆڵتنبێرگ وتی دەبێت کیێڤ چەکی قورسی زیاتری بدرێتی، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا.

وتی " دەبێت ئۆکرانیا چەکی قورسی زیاتری هەبێت و هاوپەیمانانی ناتۆ و هاوبەشەکان چەکی قورسییان دابین کردووە و پشتیوانییەکانیان زیاتر دەکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG