Accessibility links

ڕووسیا: بەهۆی بۆردومانی شارۆچکەیەکی ڕووسی سەر سنووری ئۆکرانیا 4 کەس برینداربوون


فەرمانڕەوای هەرێمی بریانسکی ڕووسی کە دەکەوێتە سەر سنووری ئۆکرانیاوە وتی بەهۆی بۆردومانکردنی شارۆچکەیەکی هەرێمەکەوە چوار کەس برینداربوون.

ڕووداوەکە لە شارۆچکەی کلینتسی ڕوویداوە کە 50 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیاوە دوورە.

فەرمانڕەوای هەرێمی بریانسک ئالیکساندەر بۆگۆماز وتی " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند خانوویەک زیانیان بەرکەوتووە و چوار کەسیش برینداربوون."

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە دەستبەجێ ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.

دانیشتوانی شارۆچکەکە گرتە ڤیدیۆیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا کۆپتەرێکی سەربازیی ڕووسی دەردەکەوێت دوای بۆردومانەکە بەسەر شارۆچکەکەدا دەڕوات و ئاماژەش بەوە دەدات ئاو و کارەبا لە شارۆچکەکەدا بڕاون.

بەرپرسانی ئەو هەرێمانەی ڕووسیا کە سنوورییان بە ئۆکرانیاوە هەیە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا باسیان لەوە کردووە لە ئۆکرانیاوە بۆردومان کراون و بیناکانی نیشتەجێبوون زیانییان بەرکەوتووە و کۆمەڵێک کەسیش برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG