Accessibility links

کوڵێبا: ئۆکرانیا ئۆتومبێلی ماردەر و تانکی لیوپاردی لە ئەڵمانیا دەوێت


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا، داڤۆس، سویسرا

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا وتی کیێڤ هەوڵی بەدەستهێنانی ئۆتومبێلی شەڕکەری ماردەر و تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک نەکراوە لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیادا لەسەر ئەو بابەتە.

کوڵێبا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆسی سویسرا وتی " شتێک کە پێمان وایە دەکرێت جێبەجێ بکرێت ئوتومبێلی زرپۆشی ماردەرە، بێگومان خەونی ئێمە تانکی لیۆپاردی ئەڵمانییە."

وتی " بەڵام زۆر دوورین لەوەوە، نەگەیشتووین بەوە."

وتی " لەوە تێدەگەین کە ئەوە بۆ ئەڵمانیا قورسترە وەک لە وڵاتێکی دیکە، لەبەر ئەوە بڕیارماندا بە ئارامییەکی ستراتیژییەوە چاوەڕێ بکەین." وتیشی هێشتا لەوە تێناگات بۆچی ئەو کارە ئەوەندە ئاڵۆزە.

ئەڵمانیا بەڵێنیداوە تانکی گیپاردی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە مانگی حەوتدا تانکەکان بدرێن بە ئۆکرانیا، کوڵێبا وتی " داستانێک هەیە لەگەڵ ئەم گیپاردانەدا، پێویستت بە گەنمەشامی دەبێت ئەگەر بتەوێت تاوەکو کۆتایی چاوەڕێی بکەیت."

وتیشی " ئەو وڵاتانەی کە پێیان خستۆتە ناو بابەتی پێدانی چەکی قورسەوە بۆ ئۆکرانیا، دەبێت لەمە تێبگەن: هەر ڕۆژێک کە بە بڕیاردانەوە بەسەریدەبەن، بە مشتومڕی جیاوازەوە بەسەریدەبەن، بیکەین یاخود نەیکەین، خەڵک زیاتر دەکوژرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG