Accessibility links

تورکیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاسمانی سوریا لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆندا


خلوسی ئاکار
خلوسی ئاکار

وەزیری بەرگری تورکیا خلوسی ئاکار دەڵێت تورکیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ڕووسیادا سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاسمانی سوریا لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆندا دژی هێزە کوردییەکانی سوریا ' یەپەگە '.

تورکیا پێشتر چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر هێزە کوردییەکانی باکووری سوریا و چەند مانگێکە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ دەکات.

تورکیا ئامادەکارییەکانی زیاتر کرد دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بۆمبێک لە ئەستەنبوڵ تەقییەوە و هێزە کوردییەکانی تۆمەتبار کرد.

پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و یەپەگە ڕابەرایەتییان دەکات، ڕەتییان کردەوە دەستیان هەبووبێت لە تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵدا.

تورکیا لە مانگی یانزەدا هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئامانجەکانی یەپەگە و ئەردۆغانیش ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی داوە.

ڕۆژی شەممە ئاکار گوتی ئەنقەرە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ مۆسکۆدا کە پشتیوانی لە هێزەکانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات.

گوتی " لە گفتوگۆداین لەگەڵ ڕووسیادا سەبارەت بە سەرجەم پرسەکان، لەوانەش کردنەوەی ئاسمانی ناوچەکە."

پشتیوانیکردنی ئەمەریکا لە یەپەگە لە شەڕی دژ بە داعشدا ئەنقەرەی توڕە کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی خاڵێکی ناکۆکی لە نێوان دوو وڵاتەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG