Accessibility links

تورکیا دەڵێت ئەمەریکا و ڕووسیا نەیانتوانی سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا لە چەکدارەکان پاک بکەنەوە


وەزیری دەرەوەی تورکیا تۆمەتی خستە پاڵ ئەمەریکا و ڕووسیا کە بەڵێنەکانیان بۆ پاککردنەوەی سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا لە چەکدارە کوردەکان جێبەجێ نەکردووە، ئەمەش ئەنقەرە ناچار دەکات دەستوەردان بکات.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆڕبەندی دیالۆگەکانی دەریای ناوەڕاست لە ڕۆما، ڕایگەیاند تورکیا بە دوای ئاشتەوایی لەگەڵ حکومەتی سوریادا دەگەڕێت بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی پەنابەران و هاوکاریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی وەک دەڵێت توندڕەوەکان و کۆتایی هێنان بە ململانێکان لە سوریا.

ئەم لێدوانەی چاوشئۆغڵو دوای ئەوە هات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا مانگی ڕابردوو بەڵێنی دا کە لەشکرکێشییەکی نوێی زەمینی بۆ سەر باکووری سوریا دەستپێبکات بۆ بە ئامانجکردنی گروپە چەکدارە کوردەکان، ئەوەش دوای تەقینەوەیەک لە 13ی مانگی ڕابردوو لە ئەستەنبوڵ کە بەهۆیەوە شەش کەس کوژران. سوپای تورکیا بۆ تۆڵەسەندنەوەی هێرشی ئاسمانی بۆسەر وەک دەڵێت ئامانجە گومانلێکراوەکانی لە باکوری سوریا و عێراق دەستپێکردووە.

گروپە کوردییەکان ڕەتیانکردەوە دەستیان لە تەقینەوەکەدا هەبێت. گوتیشیان، هێرشەکانی تورکیا بۆتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی و هەڕەشە لە شەڕی دژی داعش دەکات.


XS
SM
MD
LG