Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت تورکیا دژی ئەو کەسانە دەجووڵێتەوە کە دەستیان هەیە لە تاڵانکردندا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت حکومەت ڕێوشوێن دەگرێتەبەر دژی ئەو کەسانەی کە دەستییان هەیە لە تاڵانکردن و تاوانەکانی دیکەدا لەو ناوچانەدا کە بومەلەرزە وێرانکەرەکە لێیداون.

ئەردۆغان لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ناوچەکە وتی " باری نائاساییمان ڕاگەیاندووە. ئەوەش مانای ئەوەیە لە ئێستا بە دواوە ئەو کەسانەی کە دەستییان هەیە لە تاڵانکردن یاخود ڕفاندن دەبێت بزانن کە دەستی بەهێزی دەوڵەت لەسەر پشتییانە."

ڕۆژی هەینی ئەردۆغان وتی تاڵانکاری لە هەندێک ناوچەدا هەبووە. بەڵام ڕوون نەبوو ئەردۆغان باسی لە چی ڕووداوێکی ڕفاندن دەکات.

ئاسایشی ئەو ناوچانەی کە بومەلەرزەکە لێیداون کەوتنە گومانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای ئوستریا ئەرکەکانی فریاگوزاری لەو ناوچانەدا ڕاگرت، وتەبێژی سوپای ئوستریا وتی هۆکاری ڕاگرتنی ئەرکەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە " دۆخی ئاسایش لەو ناوچانەدا زۆر سەخت بوون."

ئەردۆغان وتیشی سەدان هەزاران بینا لە باشووری تورکیادا چیتر بۆ ژیان کردن تیایاندا ناگونجێن و بەرپرسانی تورکیا بە زووی پڕۆسەی دووبارە بونیادنانەوەی بیناکان دەست پێدەکەن.

وتی " پلانمان هەیە سەدان هەزاران بینا دروست بکەینەوە. لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کەمی داهاتوودا هەنگاوەکان دەگرینەبەر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG