سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی ڕووسیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن، سوپای ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ڕووسیا زیاتر لە 40 موشەکییان ئاڕاستەی وڵاتەکە کردووە.
دەزگاکانی هەواڵی ڕووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاوییان کردەوە بەیانی ڕۆژی دووشەممە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییەوە سێ سەربازی ڕووسیا کوژران، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە کاتێکدا خراوەتە خوارەوە کاتێک هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازیی لە هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا.
ئەمەش دووەمین هێرش بوو لەم مانگەدا بۆ سەر ئەو بنکەیە. بنکەکە دەکەوێتە نزیک شاری ساراتۆڤەوە و دەکەوێتە 730 کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆوە، هەروەها سەدان کیلۆمەتر دوورە لە هێڵەکانی پێشەوە جەنگەکە لە ئۆکرانیاوە. لە 5 ی مانگی دوانزەدا هێرشێک کرایە سەر بنکەکە و ڕووسیا وتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بووە کە لەو ڕۆژەدا هێرشییان کردۆتە سەر دوو بنکەی ئاسمانی.
ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە ئەو هەواڵانە پشتڕاست بکاتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە پوتن دووبارە ئاماژەی بەوەدا کراوەیە بە ڕووی گفتوگۆکاندا و وتی ئەوە ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانین کە گفتوگۆکردن ڕەت دەکەنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز