Accessibility links

ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر کیێڤ


کیێڤ
کیێڤ

بەڕێوبەرایەتی سەربازیی کیێڤ دەڵێت ڕۆژی دووشەممە ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردۆتە سەر کیێڤی پایتەخت، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دووبارە داوای لە هاوپەیمانان کردەوە بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا پتەوتر بکەن.

بەڕێوبەرایەتی سەربازیی کیێڤ دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا 9 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی دروستکراوی ئێرانییان خستۆتە خوارەوە.

ڕووسیا بەردەوام لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەکاتە سەر کیێڤ و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا.

زێلێنسکی شەوی یەکشەممە وتی بەرگری ئاسمانی گرنگترینە بۆ بەڕێوبەرایەتییەکەی.

زێلێنسکی وتی " بە یارمەتیدانمان لە پاراستنی تەواوی ئاسمانەکانماندا، بە دابینکردنی سیستمی نوێی بەرگری ئاسمانی، دەتوانن ئامڕازە سەرەکییەکەی تیرۆرکردن لە دەوڵەتە تیرۆریستەکە بسەننەوە. ئەمە دەبێتە یەکێک لە بەهێزترین هەنگاوەکان کە کۆتایی هاتنی دوژمنکارییەکە نزیکتر دەکاتەوە. ڕووسیا دەبێت پەنا بباتەبەر ڕاگرتنی دوژمنکارییەکانی لە کاتێکدا چیتر ناتوانێت پەنا بباتەبەر هێرشە موشەکییەکانی."

باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئەمەریکا ئۆکسانا مارکارۆڤا بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی وت " دەبینین چی ڕوودەدات لە کاتێکدا بەرگری ئاسمانیمان نیە."

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێت پلانییان هەیە سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت بدەن بە ئۆکرانیا تاوەکو یارمەتی ئەو وڵاتە بدەن لە بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی ڕووسیادا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەڕمی لەسەر ئەو بابەتە نەبووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG