Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە لە خێرسۆن دوو کەس کوژراون


فەرمانڕەوای هەرێمی خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا دەڵێت بەهۆی بۆردومانەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر هەرێمەکە دوو کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.

لە مانگی یانزەدا شاری خێرسۆنی پایتەختی هەرێمی خێرسۆن لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لە میانەی هێرشێکی پێچەوانەدا کۆنتڕۆڵ کرایەوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی خێرسۆن یارۆسلاڤ یانوشیڤیچ وتی " دوژمن جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون لە خێرسۆن." وتیشی هێزەکانی ڕووسیا نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون و کافتریاکە و بیناکانی نیشتەجێبوونیان کردۆتە ئامانج.

وتیشی " شەوی ڕابردوو دوو کەس بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە کوژراون." وتیشی پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.

ئاماژەشی بەوەدا هەرێمەکە بە تۆپهاوێژ و سیستمی موشەکی و تانک و هاوەنەوە هێرشی کراوەتەسەر.

پێش کشانەوەیان لە مانگی یانزەدا لە خێرسۆن، هێزەکانی ڕووسیا ژێرخانی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی شارەکەیان لە ناوبردبوو، لەو کاتەشەوە بەردەوام بۆردومانی خێرسۆن دەکەن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG