Accessibility links

پوتن دەڵێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە لە ئۆکرانیا بە باشی بەڕێوەدەچێت


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بە باشی بەڕێوەدەچێت و تەوژمێکی ئەرێنی وەرگرتووە و هیوادارە سەربازەکانی سەرکەوتنی زیاتر بە دەست بهێنن، ئەوەش دوای ئەوەی ڕووسیا بانگەشەی گرتنی شارۆچکەی سۆڵیداری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای کرد.

لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی کەوتنەوەی کوشندەترین ململانێ لە ئەوروپادا، هەروەها لە دوای قەیرانی موشەکی کوباوە لە ساڵی 1962 ەوە گەورەترین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕۆژئاوا و مۆسکۆ بووە.


ڕۆژی هەینی ڕووسیا ڕایگەیاند هێزەکانی شارۆچکەی سۆڵیدارییان کۆنتڕۆڵ کردووە.

کاتێک سەبارەت بە سۆڵیدار پرسیاری لێکرا، پوتن بە کەناڵی ڕووسیا 1 ی وت " جوڵەکە ئەرێنییە. هەموو شتەکان لە چوارچێوەی کاری پلانی وەزارەتی بەرگری و سەرۆک ئەرکاندا بەڕێوەدەچن."

وتیشی " هیوادارم شەرکەرەکانمان تەنانەت خۆشحاڵترمان بکەن بە ئەنجامی شەڕەکەیان."

پوتن دەڵێت شەڕی ناو ئۆکرانیا شەڕی بوونی ڕووسیایە لەگەڵ ڕۆژئاوای " سەرکوتکار و لە خۆباییدا "، هەروەها وتوویەتی ڕووسیا سەرجەم ئەو ئامڕازانە بەکاردەهێنێت کە لە بەردەستدان بۆ پاراستنی خۆی و گەلەکەی دژی سەرکوتکارەکە.

ئەمەریکا و ڕۆژئاوا سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی ڕووسیایان کردووە لە ئۆکرانیا و دەڵێن تەنها بۆ داگیرکردنی خاکی زیاترە، هاوکات ئۆکرانیا بەڵێنیداوە تاوەکو دەرکردنی دوایین سەرباز لەسەر خاکەکەی شەڕ بکات.

ڕۆژئاوا بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا سزای ئابووریی توندییان سەپاندووە بەسەر ڕووسیادا. پوتن دەڵێت ئێستا پشت لە ڕۆژئاوا دەکات و لەگەڵ زلهێزەکانی ئاسیای وەکو چین و هیندستاندا بازرگانی دەکات.

پوتن وتی " دۆخی ئابووری جێگیرە. زۆر باشترە وەک لەوەی ڕکابەرەکانمان پێشبینیان دەکرد، تەنانەت لە پێشبینییەکانی خۆشمان باشترە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG