Accessibility links

ناتۆ هۆشداری دەدات بە مۆسکۆ لە دژی هێرش کردنە سەر " ژێرخانە هەستیارەکانی هاوپەیمانان "


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

هاوپەیمانێتی هۆشداری لە دژی هێرش کردنە سەر " ژێرخانە هەستیارەکانی هاوپەیمانان " دا بە ڕووسیا و گوتی ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکگرتوو و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە و لە نزیکیشەوە چاودێری هێزی سەربازیی ئەتۆمی ڕووسیا دەکەن لە کاتێکدا مۆسکۆ " لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا لە ئۆکرانیا شکست دەهێنێت."

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ پێش کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەکەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بڕۆکسل وتی هیچ گۆڕانکارییەکی لە دۆخی ئەتۆمی ڕووسیادا نەبینیوە بەڵام " وریان."

ستۆڵتنبێرگ وتی هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی دووشەممەی ڕووسیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا نیشانەی لاوازیین.

ستۆڵتنبێرگ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لە ڕاستیدا ڕووسیا لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا دەدۆڕێت." وتیشی بە " هێرشی کوێرانە " وەڵامی پێشڕەوییەکانی ئۆکرانییەکان دەداتەوە.

هاوکات باڵیۆزی ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ جولیان سمیث وتی " سەرۆک پوتن شکستی هێناوە لە دەستەبەرکردنی ئامانجە ستراتیژییەکانی لە شەڕەکەدا، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم جەنگەشەوە ئەمە بە تایبەتی بابەتێکی دووبارە بووەوە بووە بۆ ئەو."

هەفتەی داهاتوو هاوپەیمانێتی ناتۆ مەشقە ساڵانەییەکەی بۆ ئامادەیی بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم ئەنجام دەدات، کە تیایدا هێزی ئاسمانی ناتۆ مەشق لەسەر بەکارهێنانی ئەو بۆمبە ئەتۆمییانەی ئەمەریکا دەکەن کە لە ئەوروپا جێگیر کراون.

ستۆڵتنبێرگ وتی " هەڵوەشاندنەوەی مەشقەکان بەهۆی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیاوە ئاماژەیەکی زۆر هەڵە دەگەیەنێت." ڕووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کردووە دژی ئۆکرانیا.

ستۆڵتنبێرگ بەڵێنیشیدا پاراستنی ژێرخانە هەستیارەکان پتەوتر بکات، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکەی سەر بۆری گازی نۆرد ستریم، وتی ناتۆ پێشتر بوونی خۆی لە دەریاکانی باڵتیک و باکووردا دوو هێندە کردووە، 30 کەشتی بوونیان هەیە لەلایەن فڕۆکەکانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، هاوکات چالاکی ژێر دەریاش بوونی هەیە.

وتیشی " هێرشی بە مەبەست دژی ژێرخانە هەستیارەکانی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکگرتوو و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG