کۆشکی ئیلیزیە لەبەیاننامەیەکدا گوتی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای لە تورکیا و ڕووسیا کردووە شەڕ لە هەرێمی ئیدلیب لە سوریا ڕابگرن، ئەم داواکارییەی لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بووە لە ڕۆژی شەممە لەگەڵ هەردوو ڤلادیمیر پوتنی سەڕۆکی ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەوردۆغان سەڕۆکی تورکیا.
ماکرۆن نیگەرانی زۆری دەڕبڕیوە بۆ پوتن و ئەردوغان سەبارەت بە کارەساتی مرۆیی کە لەئیستادا ڕوویداوە و مەترسی پەرتەوازەیی کۆمەڵە تیروریستییەکان بەهۆی هێڕشەکانی لەشکری رژێمی سوریاو هاوپەیمانەکانی ،و هەروەها پێشیلکردنی ڕێککەوتنی پایزی ساڵی2018 وە ئەوەی پەیوەندی بە پارێزگای ئیدلیبەوە هەبووە.
بەگۆیرەی بەیاننامەکە، ماکرۆن جەغتی لە سەر گرنگی ڕاگرتنی دەستبەجێ بۆ کردەوەکانی پەیوەندیدار بە شەڕەوە کردووە ، و داوای لە تورکیا و ڕووسیاش کردووە ئاگربەستی هەمیشەیی بێتە دی بەگۆیرەی پابەندبونەکانیان کە لەبەردەم فەرەنسا و ئەڵمانیا لەمیانەی لوتکەی چوارینەی ئیستەنبول لە پایزی ساڵی 2018 دا بەڵێنیان پێدابوو.